٢٩ حوزەیران ٢٠١٦ - ٠٥:٢٤
کوژرانی ژمارێکی هه ره زۆری کوژرانی ژمارێکی  لە باکوری ئێراق

لە هەڵمەتی سوپای عێراق لە پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق زەبرێکی کوشندە بە گروپی تیرۆریستی داعش گەیێنرا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سێ شەممە لە هەڵمەتی بۆسەنانەوەی هێزەکانی سوپای عێراق لە گوندەکانی دەوروبەری ئەلشەرقات لە پارێزگای نەینەوا 50 تیرۆریستی داعش کوژران.

هێزە عێراقییەکان لە درێژەی پێشڕەوییەکانی خۆیان دا بەرەو موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، گەیشتنە دەروازەکانی شەرقات و گرنگترین رێگاکانی پەیوەندی گرتنی پارێزگای موسڵ بە پارێزگای سەلاحەدینیان کۆنتڕۆڵ کردوە و لە چنگی تیرۆریستان دەریان هێنا.

هەر لەم پەیوەندییە دا نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕوژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی بە"ستوارت جۆنز" باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق وتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی گورزێکی قورسیان لە گروپی تیرۆریستی داعش داوە و داعش ئێستا لە هێز کەوتوە و توانای شەڕکردنی نەماوە .

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد بە پشتیوانی دارایی و خزمەتگوازی و مرۆدۆستانە یارمەتی بە ناوچە ئازادکراوەکانی ئێراق و ئاوارەکانی بدەن.